بەسەرپەرشتیی کازمی دوایین تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان کرا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، دوایین تاقیکردنەوەی تایبەت بە ئامێرەکانی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی داھاتوو، ئەنجامدا.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرپەرشتیی دوایین تاقیکردنەوەی تایبەت بە ئامێرەکانی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو کردووە لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان.

پێشتر کۆمیسیۆنەكە ڕایگەیاندبوو، لە 22ی ئەم مانگە دوایین تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت، ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامیدا سێیەم تاقیكردنەوەی ئامێرەكانە.

لە ماوەکانی ڕابردووشدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا، دوو جار ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی تاقیکردبووەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی دابەزینی نرخی مریشك ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

مانگێكی دەستكردی عێراقی پەخشی كەناڵەكان دەستەبەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share