گڕكانی ئێتنا لە ئیتاڵیا چالاكبووەوە

گڕکانی ئێتنا

گڕکانی ئێتنا، کە یەکێکە لە گڕکانە چالاکەکانی باشووری ئیتاڵیا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ھەڵچوون و ئاگری فڕێداوە.

بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای نیشتمانیی ئیتاڵیا بۆ جیۆفیزک و لێکۆڵینەوەی گڕکانەکان (INGV)، گڕکانەکە ئەم بەیانییە کاتژمێر 6:15 خولەك بە کاتی ناوخۆیی دوورگەکە، چالاکبووەتەوە و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئاگری فڕێداوە.

ئەوەش ڕاگەیەندرا، ئەو ئاگرەی لە گڕکانەکەوە دەرچووە گەیشتووەتە بەرزایی 9 ھەزار مەتر و خۆڵ و ئاگریش گەیشتووەتە ئەو ناوچەی جێنشینانەی کە دەکەونە بناری گڕکانەکە.

ناوچەی گڕكانەكە دەکەوێتە دوورگەی سیسیلیا.

بابەتی پێشتر

مانگێكی دەستكردی عێراقی پەخشی كەناڵەكان دەستەبەردەكات

بابەتی دواتر

کومان ڕاگەیەندراوی خوێندەوە و لاپۆرتا تاوتوێی جێگرەوەی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share