د. موسەننا ئەمین: هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتوون

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتوون و ئێستا تەنیا کێشەی نەوت ماوە.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم دوو رۆژەی رابردوودا، هەرێم و بەغداد لە گفتوگۆی بەردەوامدابوون سەبارەت بە گرفتی مووچە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

وتیشی، “عێراق داوای 280 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم دەکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەنییە پێی بدات، لەبەر ئەم هۆکارەش، حکومەتی عێراق مووچەی راگرتووە و هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچە، رادەستنەکردنی ئەو نەوتەیە”.

د. موسەننا ئەمین ئەوەشیخستەروو، “هەرێم و بەغداد لەسەر رادەستکردنی 90 ملیار دینار رێککەوتوون کە هەرێم وەک داهاتی نانەوتی، رادەستی حکومەتی عێراقی بکات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، “ئەگەر هەرێم داواکارییەکانی بەغداد وەکو خۆی جێبەجێبکات، پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share