سێ ئەندامی خێزانەكەی كوشت و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كەسێك لە پارێزگای بەسڕە، پاش ئەوەی دایكی و خێزانی و برایەكی خۆی كوشتووە كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “لە پارێزگای بەسڕە، كەسێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پاش ئەوەی دایكی و هاوسەرەكەی و برایەكی خۆی كوشتووە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “ئەو كەسە بە دەمانچە ئەندامەكانی خێزانەكەی خۆی كوشتووە، دواتر خۆشی بە هەمان دەمانچە كوشتووە، بەبێ ئەوەی هۆكاری ئەو ڕوداوە دیار بێت”.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجامدەری تاوانەكە هەوڵی داوە باوكی خۆشی بكوژێت بەڵام سەركەوتوو نەبووە و تەنها برینداری كردووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی تورکیا: سزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا سەرجەم بەهاکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

جوتیارانی عەفرین بەدەست میلیشیاكانی توركیاوە گرفتارن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
1
Share