وەزارەتی کارەبای عێراق: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی دیکەدا دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵی باشوور لە وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، دۆخی کارەبا لە پارێزگاکانی زیقار و میسان بەرە بەرە لە ئاساییبوونەوەدایە و تاوەکو چەند کاتژمێرێکی دیکەش، لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە.

محەمەد جەواد، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵی باشوور لە وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، “کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ پارێزگای بەسرە، ئێمەش سەرکەوتوو بووین لە گەڕاندنەوەی ڤۆڵتیە و چاوەڕێی کارپێکردنی وێستگەکانی مۆلیدە دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرە بەرە لە پارێزگاکانی زیقار و میسارن دۆخی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات و لە چەند کاتژمێرێکی دیکەشدا تاوەکو نیوەی شەو، دۆخی کارەبا لە بەسرە و ناوچەکانی دیکەش ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
زیاتر ببینە

هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی شکاندنی چەند زیندانێک لەلایەن چـ.ـەکدارانی ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع کە چـ.ـەکدارانی د،ا،عـ.ـشی تێدا زیندانیکرابوو، عێراق هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی خستە حاڵەتی…
Total
0
Share