کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بە شێوەیەکی دواخراو ئەنجامدا.

تا ئێستا نازاندرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 9 ی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت یان نا.

بڕیاربوو رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share