لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کوڕی پەرلەمانتارێکی عێراق گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دیوانییە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان کوڕی پەرلەمانتارێکی عێراقن.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگای عەفک- دیوانییە، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت تاهۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 17 ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، دووان لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، بە ناوەکانی (عەبدوڵا، عیزەدین)، کوڕی کەریم محەمەداوی پەرلەمانتاری عێراقن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share