گوگڵ بە مۆبایلێك ڕكابەریی هواوی و سامسۆنگ دەكات

كۆمپانیای گوگڵ سەرگەرمی دروستكردنی ئامێرێكی مۆبایلە كە دوو شاشەی دەبێت و دەنووشتێندرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی “زە ڤێرج” ئاشكرایكردوون، مۆبایلەكە بە سیستمی ئەندرۆید 12 كاردەكات كە سیستمی كارپێكردنی بەشێك لە ئامێرەكانی مۆبایلە و هێشتا نەخراوەتە بازاڕەوە.

ئامێرەكەی گوگڵ ناوی پاسپۆرتە و دوو شاشەی دەبێت بە قەبارەی 7.6 ئینچ، كە یەكێكیان لەكاتی نووشتاندنەوەی مۆبایلەكەدا دەكوژێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە كە تایبەتە بە هەواڵ و زانیاریی تەكنەلۆجی، باس لەوە دەكات كە ئامێرەكەی گوگڵ پشتیوانیی نەوەی پێنجەمی ئامێرە زیرەكەكان دەكات و پێشبینی دەكرێت ڕكابەری لەگەڵ ئەو ئامێرانەی هواوی و سامسۆنگدا بكات كە دەنووشتێندرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share