بافڵ تاڵەبانی: لە بونیادنانی هەرێمێکی پێشکەوتوودا پێویستمان بە دۆستەکانمان دەبێت

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق و ڕایگەیاند، لە بونیادنانی هەرێمێکی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانتر پێویستییان بە دۆستەکانیان دەبێت.

لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگیی زیاتری هەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری، پەروەردە و کەلتووریدا.

بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاشیگەیاند، “لەچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانیی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان”.

 

 

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو

بابەتی دواتر

بەریتانیا لەبەردەم قەیرانی منداڵبوون و پەککەوتنی ئابوریدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share