بەریتانیا لەبەردەم قەیرانی منداڵبوون و پەککەوتنی ئابوریدایە

دەزگای وەقفی بازاڕی کۆمەڵایەتیی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی قەیرانی منداڵبوون و کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوونەوە ئابوریی شانشینی یەکگرتوو لە بەردەم مەترسیی پاککەوتندایە.

دەزگا بەریتانیەکە هۆشداریدەدات لە قەیرانی منداڵبوون کە دەبێتەهۆی پەکخستنی ئابوریی وڵاتەکە نۆ ماوەیەکی درێژ.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەو دەزگا بەریتانییە، ڕێژەی منداڵبوون لە ساڵی 1964دا گەیشتووەتە لوتکە و تێکڕای منداڵبوون بۆ هەر ژنێک 2.93 بووە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەکە کەمبووەتەوە بۆ 1.58.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڕێژەیەی ئێستا هەیە کەمترە لە ئاستی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە مانەوەی جێگیری ڕێژەی دانیشتووان کە 52.1%یە.

گرفتەکانی قەیرانی منداڵبوون بەپێی دەزگا بەریتانییەکە نەبوونی هێزی کاری پێویستە و دەڵێت، “لەئێستادا لە کۆی هەر 10 کەسێک کە کار دەکەن سیانیان تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە، بەڵام لە 10 ساڵی داهاتوودا ئەم ڕێژەیە بۆ 3.5 کەس بەرزدەبێتەوە و لە ساڵی 2060دا دەگاتە چوار کەس”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە تا ساڵی 2050 لە هەر چوار بەریتانییەک یەکێکیان تەمەنی دەگاتە سەروو 65 ساڵ، بەم هۆیەوە هێزی کار کەمدەبێتەوە و ئەو کەسانەی پێویستییان بە هاوکاریی دەوڵەت و موچەی خانەنشینی هەیە زیاد دەکەن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوە کراوە، کە قەیرانی منداڵبوون ئابوریی بەریتانیا بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی پەککەوتن دەکات و ئاماژە بەوەش دراوە کە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بۆ زیادبوونی ڕێژەی منداڵبوون بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی دارایی دەدەن بە دایکان و باوکان.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: لە بونیادنانی هەرێمێکی پێشکەوتوودا پێویستمان بە دۆستەکانمان دەبێت

بابەتی دواتر

باڵە شکاوەکان.. ئەو قەیرانەی پێگەی کومانی خستووەتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share