وەزیری دارایی هەرێم: هەموو هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ عێراقدا

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ عێراقدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی پێشوازیكرد لە هیثم الحسنی راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی تیمی ڕێكخستنی بەڕێوەبردنی دارایی لە عێراق.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پەرەسەندنانە كرا كە لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی وەفدی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی دەروازە سنووریيەكان و یەكخستنی سیاسەتی گومرگی و دوایین سەردانی وەفدەكەش كە ئامانج لێی چارەسەری پرسی مووچە و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەمیدان لە رێگای هەمواری یاسای بودجەوە هاتووەتە ئاراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندووە، هەموو هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق خستووەتەگەڕ و وەك یەك تیم لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان كاریان كردووە تا هەردوولا بتوانن بەیەك سیستمی ژمێریاری كارەكانیان ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

بابەتی دواتر

عێراق سکاڵای لە دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share