یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە، دەبێت داوای لێبوردن لە موسڵمانان بکات”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی زانایان دەڵێت، ” دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی هونەرمەندێک سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام کرد و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، یەکێتی زانایان ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکات و بەهۆیەوە هەستی موسڵمانانی بریندار کراوە”.

یەکێتی زانایان ڕاشیگەیاندووە، “پێمان وایە ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پێویستی بە داوای لێبوردن لە موسڵمانان هەیە، خەڵک بۆ خۆی ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام ئازاد نیە لەوەی سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام بکات و، ناکرێ رێگە بەوە بدرێت ئەو پێکەوەژیانەی هەیە لەبار بچێت و ئاشتیی کۆمەڵگە بشێوێندرێت، چاوەڕوان بووین سەندیکای هونەرمەندان لەبەیاننامەکەیاندا ئیدانەی ئەو جۆرە ڕەفتارانەی کردبوایە، کە بۆتە هۆکاری برینداربوونی هەستی موسڵمانان، لەهەمان کات ئەرکی داواکاری گشتیە رۆڵی خۆی ببینێت و لەو حاڵەتانە بێتە دەنگ بە ئەرکی پێویست هەڵبستێت”.

لەگەڵ ئەوەش یەکێتی زانایانی کوردستان دەنگی خستووەتە پاڵ دەنگی هەندێک لە مامۆستایانی ئاینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتویەتی ” بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی و سوپاسی هەڵوێستی بەرزی زانایانی کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەت شاری پاوە بکەین، کە بە پەیامی حەکیمانە و لە پێناو دامرکاندنەوەی دۆخی بەرهەمهاتووی ئەم رووداوە نەخوازراوە، رەنج و ماندوو بوونیان کێشا و لە ئاستی پێویست هەڵویستیان وەرگرت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی حەمەی حەمەسەعید دەکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگای چیای ئەزمەڕ و گۆیژە داخراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share