بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە ڕۆژێک پێش جەژنی ڕەمەزان پێشمەرگەیەکی شەهید کردبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکردووە، “دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنین کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عەرەفەدا لە سنووری ناحیەی سلێمان بەگ”.
سێ ڕۆژ پێش ئێستا وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لەو تیرۆریستانە لە شاری سلێمانی بووە.
وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا بڵاویكردووەتەوە، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە عێراق و هەرێم نۆ تۆمەتباری داعش دەستگیرکراون.
مارتۆ ئاشکراشیکردبوو، تۆمەتبارەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، ئەنبار و بەغداد دەستگیرکراون.