شاندی یەكێتی سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی لە سلێمانی سەردانی گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ بكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی سەركردایەتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بكات.

هەمان شاند هەر ئەمڕۆ سەردانی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری دەكەن و چاوەڕوان دەكرێت، جگە لە تاوتوێكردنی رەوشی هەرێم، عێراق و ناوچەكە، ئەنجامی كۆبوونەوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی بخەنەڕوو.

شاندی یەكێتی بۆ سەردانی لایەنەكان پێكدێن لە هەریەك لە ئەمین بابەشێخ، میران محەمەد و سالار سەرحەد.

دوێنێ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و را و سەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو.

هەردوولاش رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share