ساڵی رابردوو هەشت پیاو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراون

بەپێی ئامارەکانی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 600 پیاو توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و هەشت پیاویش بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە کوژراون.

بورهان عەلی سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لەکۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامەوانیدا، ئاماری چالاکییەکانی رێکخراوەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد،”لە ساڵی 2023 دا 619 حاڵەتی سکاڵاو توندوتیژی بەرامبەر بەپیاوان لەسەرجەم لقەکانی رێکخراوەکەمان تۆمارکراوە، 67 پیاو خۆیان کوشتووە و هەشت پیاوی دیکە لەلایەن هاوسەرەکانیان و بەهاوکاری کەسانی دیکە کوژراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “49 پیاوی بەتەمەن لە ماڵەکانیان دەرکراون، 51 حاڵەتی ناپاکی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، دەستبەسەرداگرتنی مووچە نۆ حاڵەت هەبووە، 216 کەیسی شاردنەوەی منداڵ لە باوک هەبووە، 11 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ هەبووە”.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لەو حاڵەت نوێیانەی لەم ساڵانەی دووایدا دروستبووە و پیاوان سکاڵایان هەیە لە دژی، رێگریکردنە لە منداڵبوون لەلایەن ژنانەوە بێ رەزامەندی هاوسەرەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share