پێچەوانەی بۆچوونی باو، چا دەتوانێت چارەسەربێت بۆ بێخەوی

لە توێژینەوەیەکدا زانایانی هیندستان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ڕۆژانە خواردنەوەی چا بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەتوانێت چارسەربێت بۆ کێشەی بێخەوی، کە بەشێکی زۆری خەڵک پێوەی دەناڵێنن.

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی لای زۆرینەی خەڵک ویستراوە، کەم کەس هەیە ڕۆژەکانی بە کوپێک چا دەستپێنەکات، یان لانیکەم ڕۆژەکەی تەواو ببێت و چا نەخواتەوە، جا هەریەكێك لە جۆرەكانی بێت، چای سەوز یان ڕەش یان هەر جۆرێکی دیکەی.

لە توێژینەوەیەکدا زانایانی هیندستان دەریانخستووە، خواردنەوەی چا بە شێوەیەکی ڕێکخراو دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە نەهێشتنی بێخەوی، لەگەڵ ئەوەی چا ماددەی کافایینی تێدایە و تائێستا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دانراوە کە ڕێگری لە نوستن دەکات، بەڵام ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات پێکهاتەکانی چا دەتوانێت دەروونی مرۆڤ ئارامبکاتەوە و کۆئەندامی دەمار خاودەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت بۆ نوستنێكی ئاسان.

توێژینەوەکە لەسەر ئەوانە کراون کە تووشی بێخەوی بوون، دەركەوتووە، ئەو جۆرانەی چا کە ڕێژەیەکی کەم کافایینیان تێدایە، ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی چوار هەفتە بە ڕێکخروای بیخواتەوە، نیشانەکانی بێخەوی تێیدا بەڕێژەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە.

هەر بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەکە، چای سەوز دەتوانێت دڵەڕاوکێ لەو کەسانەدا کەمبکاتەوە کە لە ناوەڕاستی تەمنیاندان، لەگەڵ ئەوەشدا خوگرتن بە جۆرەکانی چا بە سەرجەم جۆرەکانیەوە کاریگەریی خراپی لەسەر کاتی نوستن و نوستنێکی باش دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای پلانی كشانەوە، ئەمریكا 2000 سەرباز لە عێراق بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

سوپای عێراق وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە<br>سەرسامیی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە لێدوانە بێپاساوەكانی باقری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share