سەرەڕای پلانی كشانەوە، ئەمریكا 2000 سەرباز لە عێراق بڵاودەكاتەوە

سەرباری ئەوەی ئەمریكا جەختدەكاتەوە هێزە شەڕكەرەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە، دوو هەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەكات.

بەگوێرەی ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغداد و واشنتن و پلانی نوێی ئیدارەی ئەمریكا لە بوونی هێزەكانی وڵاتەكەی لە دەرەوەی سنوور، بڕیارە ئەمریكا گشت هێزە شەڕكەرەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە و تەنها ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازی بهێڵێتەوە، كە وەك خۆی دەڵێت، “ئەركیان ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان دەبێت، نەك شەڕ و هێرش”.

ڕۆژنامەی میدڵ ئیست ئای ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، “ئەمریكا دوو هەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەكات و ماوەی نۆ مانگ لەو وڵاتە دەمێننەوە، سەرباری ئەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە لەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق دەكشێنێتەوە”.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو هێزە پێكهاتووە لە سەربازانی پیادەی تیپی چواری سوپای ئەمریكا و جێگەی لیوای شەڕكەری 256ی سەر بە هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریكا دەگرێتەوە، هێزە نوێیەكە ماوەی نۆ مانگ لە عێراق دەبێت.

جێسیكا ئێڵ ماكنەڵتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا “پێنتاگۆن” لێدوانی بۆ میدڵ ئیست ئای داوە و ڕایگەیاندووە، “ئاڵوگۆڕكردنی ئەو دوو هێزە لەپێناو بەردەوامبوونی هێزی ئەركە هاوبەشەكانە و ئامانجی ڕێكخستنی ئۆپەراسیۆنەكانە لەدژی ڕێكخراوی داعش”.

هەرچەندە ئەو دوو هەزار سەربازەی ڕەوانەی عێراق دەكرێن هێزی شەڕكەرن و بڕیارە تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 لە عێراق بمێننەوە،، بەڵام وتەبێژەكەی پێنتاگۆن بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، “ئەمریكا و عێراق بڕیاریانداوە پەیوەندیی ئەمنیی نێوانیان بگواسترێتەوە بۆ ڕۆڵی مەشق و ڕاهێنان و ڕێنماییكردن و یارمەتیدان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هەواڵگری، تا 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2021 هیچ هێزێكی شەڕكەری ئەمریكی لە عێراق-دا نامێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی رادەستکردنی داواکراوێک بە کوەیت لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رادەستکردنەوەی سلێمانی خالیدی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوەیت بە وڵاتەکەی لێپرسینەوە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت. ئەو…
Total
0
Share