بزانە چیین.. لەزگەی سەر میوەکان بێجگە لە نرخ چەندین زانیاریی گرنگیان لەسەرە

ئەو لەزگە بچکۆلانەی بەسەر میوەی فرۆشگاکانەوەن، جگە لە بارکۆد و نرخ، نیشانە و هێمای چەندین زانیاریی دیکەی گرنگیان لەسەرە.

زۆربەی جار پاش کڕینی سەوزە و میوە، ئەو لەزگانە لێدەکرێنەوە و فڕێدەدرێن، ڕەنگیشە کەس تێبینیی ئەوەی نەکردبێت کە زانیارییان لەبارەی کوالیتی و جۆری بەرهەمەکەوە لەسەرە.

جۆشوا بلووم چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڤیدیۆیەکدا وردەکاریی پشت ئەو لەزگانەی ئاشکراکردووە.

بلووم ڕوونیکردووەتەوە، گەر لێیانوردببینەوە، لەزگەکان کۆدێکی پێکهاتوو لە چوار ژمارە، یان پێنج ژمارەیان لەسەر دەبێت.

ئەو کۆدەی لە چوار ژمارە پێکهاتووە، واتە بەرهەمەکە لەگەڵ دەرمانی قەڵاچوکردنی ئافاتەکاندا چێندراوە.

ئەگەر کۆدەکە پێنج ژمارەیی بوو و بە 8 دەستیپێکردبوو، ئەوا بەرهەمەکە لەڕووی بۆماوەییەوە دەستکاریکراوە.

لەکاتێکدا کۆدی پێنج ژمارەیی کە بە 9 دەستپێدەکات، نیشانەی ئەوەیە بەرهەمەکە لەڕووی ئۆرگانیکی و ماددەی ئەندامییەوە پشتپێبەستراوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی هێزەكانی ڕوسیا لە چێرنۆبڵ كشانەوە؟

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. چوار هاوڵاتیی سوری بە پێناسی باری شارستانی ساختەی عێراقییەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share