پۆلیس كەسێكی دەستگیركرد بە بەهای 120 هەزار دۆلار كه‌لوپه‌لی دزیبوو

پۆلیسی خەبات دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند كە بە بەهای 120 هەزار دۆلار ( 12 دەفتەر) كەلوپەلی كارەبایی دزیبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئاماژەی بەوەكردووە، “تۆمەتبارێكمان بە ناوی (س. ع. و) دەستگیر كرد، كە لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی بە بەهای 120 هەزار دۆلار ( 12 دەفتەر) دزیكردبوو پاشان لە پارێزگای موسڵ فرۆشتبوونی.”

پۆلیسی خه‌بات باسی لەوەشكردووە، تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادانی عێراقیی ڕِاگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بابەتی دواتر

مەڵبەندی یەكێتیی دهۆك: كادیرەكەمان لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی لێوەرگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share