مەڵبەندی یەكێتیی دهۆك: كادیرەكەمان لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی لێوەرگیراوە

مەڵبەندی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سزای زیندانیی ئەندامێكی بە دوور لە بنەما یاسایی و دادوەرییەكان وەسفدەكات، دەڵێت، لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانانی لێوەرگیراوە.

ڕایدەگەیەنێت، “ئەو بڕیارەی دادگای دهۆك لەدژی ئەندامێكی حزبەكەمان دەریكردووە بڕیارێکی دوورە لە بنەما یاسایی و دادوەرییەکان، چونکە لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی لێوەرگیراوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “لە کاتێکدا دۆسیەی زیندانیانی بادینان کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، ھەمووان چاوەڕوانی ئەوەبوون دادگا پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیدا بکات، بەڵام ئەمڕۆ مەلا نەزیر بەرواری کادری یەکێتی لە سنووری زاخۆ سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەرداسەپێنراوە”.

مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی پێیوایە، “ئەو بڕیارەی دادگا بڕیارێکی ناڕاستە و دوورە لە بنەما یاسایی و دادوەرییەکان، لە ھەمانکاتدا پێویستە ھەمووان ئەوە بزانن دەزگا ئەمنییەکان لەژێر ئازاردان و ئەشکەنجەدا، دانپێدانانیان لە مەلا نەزیر و دەستگیرکراوانی تری بادینان وەرگرتووە، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای دهۆك بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، مەلا نەزیر، ئەندامی كۆمیتەی دەركارێ-ی یەكێتیی لە سنووی پارێزگای دهۆك و ئەندامێكی نوێنەرایەتیی هەدەپەی لە باشووری كوردستان بەناوی نیعمەت گونەش بەحەوت ساڵ زیندانی سزادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی…
Total
0
Share