باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەچێوەی ئەو هاوکارییانەی حکومەتی چین پێشکەشی عێراقیان دەکات، ملیۆنێک ژەم لە ڤاکسینی Sinopharm دەدات بە بەغداد.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، گەیشتنی کاروانە ڤاکسینەکەی چینی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ڕێکارەکان بەسەر ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسیندا دابەشدەکرێن.
باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاندووە، “چین دەیەوێت لەڕێگای ئەو یەک ملیۆن ژەمەڤاکسینەوە، هاوکاریی عێراق بکات تا دیوارێکی بەهێز دروستبکات دژی ڤایرۆسەکە و ڤاکسین بگاتە زۆرینەی عێراقییەکان”.
چین ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بە چوار کاروانی جیاواز ڤاکسینی Sinopharmی ڕەوانەی عێراق کردووە و بەشێک لەو ڤاکسینانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێن.