سێ منداڵ كە خاشاكیان كۆدەكردەوە بەهۆی تەقینەوەیەكەوە بوون بە قوربانی

لە باشووری بەغداد “تەنێكی نامۆ” بە سێ منداڵدا تەقییەوە و دووانیان كوژران و سێیەم بریندارە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، سێ منداڵ لە قەزای مەحمودییەی باشووری بەغداد كە كاریان گەڕانە بەدوای كانزا و نایلۆن لەناو خاشاكدا، “تەنێكی نامۆ” پێیاندا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەكان دەڵێن، “تەنەكە لەناو توورەكەیەكی نایلۆندا بووە و لەكاتی دەستكاریكردنیدا بە سێ منداڵەكەدا تەقیوەتەوە و دووانیان كوژراون كە كوڕ و كچێكن و سێیەمیان كە ئەویش كوڕە بریندارە”.

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەكان وردەكاریی زیاتریان لەبارەی تەقینەوەكەوە ئاشكرانەكردووە و ئامرازی تەقینەوەكەیان بە “تەنێكی نامۆ” ناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.…
Total
0
Share