وەزیری نەوتی عێراق: نرخی نەوت تا چوار مانگی ساڵی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی هەوڵی مانەوەی نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە 70 دۆلاردا دەدەن تا چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پێشبینی دەكەین ئۆپیك پڵەس پابەندبێت بە ڕێككەوتنی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێستای لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتووی ڕێكخراوەكە، ئەگەر نرخی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ئەو نەوتەی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرهەمی دەهێنن دەگاتە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئیحسان عەبدولجەبار ئاشكرایكردووە، سەرقاڵی دروستكردنی پڕۆژەیەكی غازیین لە هەردوو كێڵگەی ناسڕییە و غەڕاف و پشتیوانی تەواوی پڕۆژە نەوتییەكانیش دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان نەكراوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە رێككەوتنی سیاسی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرابێت. باقر ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: لە رۆژانی پشوودا دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە سبەینێ پشووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند،…
Total
0
Share