وێنە.. یەکەمین ڤالانتاین لە سەردەمی تاڵیباندا

دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، زۆرینەی پیشەكانی خەڵک لەو وڵاتە گۆڕانکارییان بەسەرداهات، ئەمساڵ پێشوازیکردن لە ڤالانتاین لە کابولی پایتەخت کزتربوو بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر.

دوێنێ نوێنەرانی گوڵفرۆشانی کابول چوونەتە لای وەزیری “فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە” بۆ ئەوەی تێبگەن لەوەی ئایا ئاساییە کاڵایەک، گوڵێک یان دیارییەک سەبارەت بەو ڕۆژە نمایشبکەن؟، وەزیریش وتوویەتی پرسەکە دەگەیەنێتە سەرۆک وەزیران.

بەپێی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئیدارەی تاڵیبان، “گوڵفرۆشان دەتوانن کاڵاکانیان نمایشبکەن، بەڵام دووربکەونەوە لە وێنە و پەیکەر و تێکەڵیی ژنان و پیاوان”.

گوڵفرۆشانی کابول دەڵێن، “ساڵانی ڕابردوو کارەکەیان باشبووە، گوڵیان لە هیندستان و پاکستانەوە هاوردەکردووە، بەڵام ئەمساڵ دۆخی ئیشەکەیان خراپە و کەس ناوێرێت بۆ پێشوازی بێتە دوکانەکان”.

Image

Image

Image

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
Total
0
Share