پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەدا نوسیویەتی، “پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە”.

دەشڵێت، هیوادارین هەموولایەکمان بەدەم ئەم پەیامەوە بچین و هەنگاوی کرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتیی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی لە ساڵی 1993ـەوە داناوە.

سەرۆکی یەکێتی باسلەوەشدەکات، “وەک وتووشمانە، ئێمە پشتیوانی خوشک و براکانمانین لە هەر چوار پارچەی کوردستان”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بانگەوازێکدا رایگەیاند، داوای چەکدانان لە پەکەکە دەکەم و بەرپرسیاریەتیی مێژووییشی لەئەستۆدەگرم. داوا لە پەکەکە دەکەم کۆنگرەی خۆی بکات و هەموو گروپەکان خۆیان هەڵبوەشێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share