وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەن ڕێژەی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2030 بگات 50 ملیۆن كەس.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، بەپێی پێشبینیه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له ساڵی 2030-دا ده‌گاته په‌نجا ملیۆن كه‌س و ساڵانه 850 هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س زیاد ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانەش ده‌كاته 2.6-ی كۆی گشتی دانیشتوان.
هنداوی باسی لەوەشكرد، وەزارەتەكەیان پێشبینی دەكات له ساڵی 2050-دا ژماره‌ی دانیشتوان بگاته هه‌شتا ملیۆن كه‌س.
بەرپرسەكەی وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕوونیشیكردەوە، پێشتر وه‌زاره‌تەكەیان پلانێكی له چێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی درێژخایه‌نی دانیشتواندا داڕشتووه و كار بۆ جێبەجێكردنی دەكات.
قسەكانی عەبدولزەهرە هنداوی دوای ئەوەدێت، ساڵی ڕابردوو بەپێی ئامارەكانی وەزارەتەكە ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.