بەهۆی ئەم ڤیدیۆیەوە 10 کەسی مەدەنی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کوژران

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایانکردووە، هەڵەیان کردووە لە بۆردومانێکدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و بەهۆی زانیاری هەڵەوە 10 کەس کوژراوە.

مانگی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بۆردومانێکدا لە کابولی پایتەخت 10 کەسی کوشت، بەڵام ئێستا دان بە هەڵەکەیدا دەنێت.

ئەوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، “لە هەڵمەتێکدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند کەسێکی کوشتووە، کە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی و ئەنجامدانی تەقینەوە.”

ئەو کەسانەی لە ماڵەکەدا بۆردومانکراون، سەرقاڵی گواستنەوە و هێنان و بردنی مادەیەکن بە دەبە، کە ڕەنگە دەبەکانیش ئاویان تێدا بوبێت، بەڵام وادەرکەوتووە کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ تەقینەوە.

لە هێرشەکەدا بۆسەر ئەو ماڵە لە کابول، 10 کەس کوژران، کە حەوت کەسیان منداڵ بوون، لەگەڵ ئەوەش زیان بەر چەندین شوێنی ڕووداوەکە کەوتبوو.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، کە هەڵەی کردووە و لێکۆڵینەوەش دەکات، چۆن ئەو زانیارییە هەڵانە ئەوانیان هەڵخەڵەتاندووە.

هێرشی سەر ماڵەکە لەکاتێکدا ڕوویدا، کە هەزاران ئەفغانی لە شاری کابول دەچوونە فڕۆکەخانەی ئەوشارە تا خۆیان بگەیەننە دەرەوەی وڵات، لەوکاتەدا زانیاری هەبووە کە تەقینەوە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانان: ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 50 ملیۆن كەس

بابەتی دواتر

یەکێک لە زیندانیانی بادینان بەهۆی مانگرتنەوە لەهۆشخۆی چووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share