هاوپەیمانیی ناتۆ دۆخی ئەمنیی عێراق تاووتوێ دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، وەزیری دەرەوە و سكرتێری ناتۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و باس لە بارودۆخی ئەمنیی عێراقیان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، “فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یانس ستۆڵتبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ئەنجامداوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە سەرەتای پەیوەندییەكەدا ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ پیرۆزبایی كردووە كە سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق سەركەوتوو بووە و ئاماژەی بەوەشكردووە، “وێنەیەكی جوانی بە عێراق دا”.

هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی هەماهەنگیی نێوان عێراق و ناتۆ كردووە لە چوارچێوەی سەروەریی تەواوەتی عێراق و بڕیارەكانی حكومەت، وەك وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەمیندارەكەی ناتۆ بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە بۆ بەشداریكردن لە ئەو كۆبوونەوەی كە باڵیۆزەكانی ناتۆ ئەنجامی دەدەن.

بڕیارە لەو كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ناتۆدا كە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، تیكش بخرێتە سەر بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نرخەکەی دابەزی

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئامارەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share