ئەنجومەنی نوێنەران بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای یەكلاكردەوە

ئەنجومەنی نوێنەران بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای لە هەمواری یاسایی هەڵبژاردنەكان یەكلاكردەوە و پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، دەربارەی بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و موسڵ تائێستا كورد و عەرەب و توركمان بە تەواوی ڕێكنەكەوتوون.

ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم دانیشتنی ژمارە 12ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەن لە وەرزی نوێی یاسادانان بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی 170 ئەندام ئەنجامدا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان لە دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنەكان بەڕێوەچوو و تیایدا بازنەی 16 پارێزگا یەكلاكردەوە.

تەها  حەمەد ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، هێشتا هیچ شتێك یەكلانەكراوەتەوە و گفتوگۆیەكی زۆر هەیە.

وتیشی، “ئەوەی گرنگ بێت دەربارەی بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و موسڵ تائێستا كورد و عەرەب و توركمان بە تەواوی ڕێكنەكەوتوون بازنەكان چۆن بێت و، لە ڕووی دابەشكردنی بازنەی جوگرافییەوە بە تەواوەتی یەكلانەبووەتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕونكردەوە، بەهۆی بوونی گفتوگۆ و ناكۆكییەوە دانیشتنەكە هەڵگیرا و ماوەی 48 كاتژمێر دیاریكرا بۆ یەكلاكردنەوەی پرسەكان.

بەر لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەرانی كورد لەگەڵ محەمەد حەلبوسی تایبەت بە پرسی بازنەكانی كەركوك و موسڵ كۆبوونەوە، دەربارەی كۆبوونەوەكە تەها حەمەد ئەوەی وت، “كۆبوونەوە كرا، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام”.

دابەشكردنی پارێزگاكان بۆ چەند بازنەیەك، بەپێی هەمواری یاساكەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا لە عێراق پەیڕەودەكرێت، بەڵام وردەكاری چۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكان ناكۆكی هێز و لایەن و پێكهاتەكانی لەسەرە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆر بە بردنەوەی دۆرتمۆند کۆتاییهات

بابەتی دواتر

خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share