حكومەتی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پەسەند كرد

 لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكرا. ‏

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، یەكێك لە ‏بڕگەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان، ‏كە مانگانە لەلایەن بەغدادەوە دەنێردرێت.‏

لەكۆبوونەوەكەدا پرسی ناردنی 200 ملیار دینارەكە خرایە دەنگدانەوە و ناردنی ئەو بڕە ‏پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.‏

بۆ ئەمساڵ ئەمە یەكەمجارە عێراق بڕیاربدات 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ‏بنێرێت و چەند مانگێكە نەیناردووە.‏

بەهۆی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەوە لە مانگەكانی ڕابردوودا، دابەشكردنی مووچەی ‏مانگی شوباتی فەرمانبەران دواكەوت، تائێستا زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان مووچەیان ‏وەرنەگرتووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
Total
0
Share