(ڤیدیۆ) دێربی ڕۆر بە بردنەوەی دۆرتمۆند کۆتاییهات

 

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی پێنجی بۆندس لیگا دێربی ڕۆژ لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ئەنجامدرا، بوروسیا دۆرتمۆند  بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی دۆرتمۆند و شالکە ئاستێکی مامناوەندیان نیشاندا و بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بەڵام لە تایمی دووەمدا لوسیان فاڤری ڕاهێنەری ڤیستیڤالین گرێی گۆڵکردنی کردەوە.

لە خولەکەکانی 55 و 61 و 78 دۆرتمۆند سێ گۆڵی لەسەریەکی لەلایەن مانوێل ئاکانجی، ئێرلینگ هالاند، ماتس هومێڵسەوە لەسەر یانەی شالکەی میوان و ڕکابەری مێژوویی تۆمارکرد.

 

هێرشبەرانی شاهانەی شالکە لە کۆتا ساتەکاندا هەوڵی زۆریاندا گۆڵ تۆماربکەن و ئەنجامەکە هاوتابکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی دۆرتمۆندی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، دۆرتمۆند لەکۆی پێنج ڕوبەروبوونەوەی بۆندس لیگا 12 خاڵی کۆکردەوە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان بەشێوەیەکی کاتی جێگیربوو، یانەی شالکەش بە یەک خاڵەوە لە پلەی 17ی خولەکە لەژێر هێڵی مەترسی وەک خۆی بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

پێشبینی هاوڵاتییان بۆ ئەنجامی کلاسیکۆ

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای یەكلاكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share