سەرۆككۆماری توركیا دژ بە هەڵوێستەكانی سەرۆكی فەڕەنسا لەبارەی پرسی ئیسلام و ئیسلامییەكانی ولاتەكەیەوە ڕایگەیاند، “پێویستە ماكرۆن پشكنین بۆ عەقڵی ئەنجام بدات”.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، “كێشەی ماكرۆن لەگەڵ ئیسلام و موسوڵمانان چییە؟، بەڕاستی پێویستی بە چارەسەی مێشك هەیە”.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانی پەیوەست بە هەڵوێستی سەرۆكی فەڕەنسا، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، “پاش نزیكەی ساڵێكی دیكە هەڵبژاردن لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت ئەوكات چارەنوسی ماكرۆن دەبینین، پێموایە كۆتاییهاتنی دوور نییە، هیچ سودێكی بۆ فەڕەنسا نەبووە هەروەك چۆن سودی بۆ خۆشی نەبووە”.
بەمدواییانە پرسی باوەڕی ئاینی و وتەكانی بەرپرسانی وڵاتەكە لەوبارەیەوە، لەنێو شەقامی فەڕەنسی زۆرترین قسەی لەبارەوە دەكرێت، چوارشەممەی ڕابردووش ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا وتی، “وڵاتەكەم واز لە وێنە كاریكاتێرییەكان ناهێنێت”، ئەوەش موسوڵمانانی جیهانی توڕە كرد.