وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی 10 وڵات بانگهێشتدەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی 10 وڵات دەکات و لەناویاندا هەریەکە لە باڵیۆزی ئەمریکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەن، بانگهێشتکردنەکە پەیوەندیدارە بە دۆسیەی عوسمان کاڤالای دەستگیرکراو.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی هەریەکە لە وڵاتانی، ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، دانیمارک، فینلەندا، کەنەدا، سوید، نەرویج، هۆڵەندا و نیوزلەندای کردووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئەو وڵاتانە لە تورکیا پەیوەندیی بە دۆسیەی دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا-وە هەیە، کە بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 دەستگیرکراوە.

پێشتر باڵیۆزی ئەو وڵاتانە ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی کاڤالا بڵاوکردەوە و بە پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یاسا ناویانبرد، هەروەها داوای ئازادکردنیان کردبوو.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزی ئەو 10 وڵاتە بچنە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پێدەچێت وەزارەتەكە ڕوونكردنەوە بەو وڵاتانە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەتەواوی بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. ئیسماعیل بەقائی،…
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
Total
0
Share