پەرلەمانی تورکیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا درێژکردەوە

پەرلەمانی تورکیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بۆ دوو ساڵی دیکە درێژكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی توركیا لەسەر داواكارییەكەی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی توركیا لە سوریا و عێراق كۆبووەوە، هەرچەندە لە كۆبوونەوەكەدا پارتی گەلی کۆماریی کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە بڕیارەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمان بۆ دوو ساڵی دیكە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەو دوو وڵاتەدا.

هەروەها پەرلەمان مانەوەی هێزەکانی تورکیای لە چێوەی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنانیش پەسەندکرد.

پێشتریش فراکسیۆنی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، بە “نەخێر” دەنگ بە پرۆژە بڕیارەکە دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share