كازمی بۆ هاوڵاتییان: دەنگبدەن بۆ سبەینێیەكی باشتر

ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای كۆبوونەوەكە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سازدا و باسی لە كارەكانی حكومەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كرد و پەیامێكیشی ئاراستەی هاوڵاتییان كرد.

لە كۆنگرەكەدا كازمی وتی، “هیوامان بە هاوڵاتییانە بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان و لەپێناو سبەینێیەكی باشتردا دەنگبدەن”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرد و ڕایگەیاند، “تەنها سێ هەفتە ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەموو پێداویستییەكانی دەنگدانمان دابینكردووە و ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ڕیزپەڕ دەپارێزین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە پشتیوانیی كۆمسیۆنیان كردووە و وتی، “حكومەت پابەندییەكانی خۆی لە پشتیوانیكردنی كۆمسیۆندا بەجێگەیاند و وادەیەكی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد و كەشێكی گونجاوی بۆ بەڕێوەبردنی ڕەخساندووە”.

مستەفا كازمی ڕوو لە هاوڵاتییان قسەیكرد و ڕایگەیاند، “هیوامان بە هاوڵاتییانە بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان و لەپێناو سبەینێیەكی باشتردا دەنگبدەن، لەڕێگەی هەڵبژاردنی كاندیدی گونجاوەوە، ژیانێكی دوور لە گەندەڵی و گەندەڵكاران دەستپێدەكات و هەر پرۆژەیەكیش بەدەربێت لە گەندەڵی، خۆشگوزەرانیی گەلان دەستەبەردەكات”.

لەدرێژەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی سەردانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆ ئێران كرد و جەختیكردەوە كە پەیوەندیی عێراق و ئێران گرنگ و مێژووییە.

كازمی باسی لەوەش كرد كە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەدەن.

لە كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ “كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان” كرد كە دوێنێ چوارشەممە لە بەغداد بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە مستەفا كازمی ڕایگەیاند، “ملیاران دۆلاری عێراقییەكان لەلایەن گەندەڵكارانەوە پێش و پاش 2003 براونەتە دەرەوەی وڵات، ئەو پارانە مافی عێراقییەكانن و بە تەواوەتی دەیانگەڕێنینەوە”.

وتیشی، “هیچ مشتومڕ و مەحسوبییەتێك لە مافی عێراقییەكان و پارەی گەلدا ناكرێت و دەبێت گەندەڵكاران بزانن یاسا بەدوایانەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

لەکاتی ناشتنی تەرمی باوکی ڕامین پەناهیدا ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا

بابەتی دواتر

لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 وەرگرنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت

مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی پارەكەی نارد. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share