لەکاتی ناشتنی تەرمی باوکی ڕامین پەناهیدا ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا

لە سێیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهیدا باوکی ڕامین کە بە “خاڵۆ میرزا” ناسراوە، بەهۆی فشاری دەرونییەوە باری تەندروستی تێکچوو، پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ڕێگری لە ناشتنی “خاڵۆ میرزا” بکەن، بەڵام خەڵکی گوندی قوروچای ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە.

پێشتر هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی ڕامین حسێن پەناهی-یان ئاگادارکردبووەوە کە ڕێگەنادەن پرسەی خاڵۆ میرزا بەڕێوەبچێت، بەڵام هاوڵاتییان بەلێشاو بەشداریی پرسەکەیان کردووە.

ڕامین حسێن پەناهی لە ساڵی 2018دا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبی کۆمەڵەدا، لەگەڵ زانیار و لوقمان مورادی ئامۆزای لە کەرەج لەسێدارەدران.

دوای لە سێدارەدانیان ڕامین حسێن پەناهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنێکی نادیار نێژراوە و ڕێگەنەدرا دایک و باوکی بزانن گۆڕی کوڕەکەیان لەکوێیە.

بەپێی وتەی ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین، هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان وتووە نابێت خەڵکی بەشداریی پرسەکەی باوكی ڕامین بکەن، بەڵام لەکاتی ناشتنی تەرمەكەدا کە بەشەو بەڕێوەچووە، خەڵكێکی زۆر بەشدارییانکردووە و هاوکات لە پرسەکەشدا خەڵک کەسوکاری ئەویان بەتەنها جێنەهێشتووە.

“خاڵۆ میرزا” لە تەمەنی 82 ساڵیدا، لە سێیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی کوڕەکەیدا لەهۆشخۆی چوو، دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: رەمپای ئۆتۆمبێلێک بەرسەری هاوڵاتییەک کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناوچەی پیشەسازیی کەلار رەمپای ئۆتۆمبێلێک کەوت بەسەر هاوڵاتییەکدا و گیانیلەدەستدا. عەقید علی جەمال قدوری، وتەبێژی…
Total
0
Share