كۆمسیۆن كاندیدێك بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان دووردەخاتەوە

بەهۆی تۆمەتباركردنی بە كڕینی كارتی دەنگدان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڕیاریدا ڕاستاندنی كاندیدێك هەڵبوەشێنێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ بڕیاریدا ڕاستاندنی لەسەر كاندید (ئەشواق فەهد عەبود غریری) ڕەتبكاتەوە و ئەو دەنگانەی لە ڕۆژی دەنگداندا بەدەستیدەهێنێت هەڵبوەشێنێتەوە.

وتەبێژی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیۆنەوە دەرچووە و وتی، “بەهۆی بوونی داوایەكی یاساییە لەدژی بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدانی دەنگدەران”.

بڕیارەكەی كۆمسیۆن دەكرێت لە بەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەی لێبدرێت لەماوەی سێ ڕۆژی پاش بڵاوبوونەوەی.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

جۆنسۆن گۆڕانكاری ئەنجامدا<br> كوردێك كرایە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share