جۆنسۆن گۆڕانكاری ئەنجامدا
كوردێك كرایە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

نەدیم زەهاوی

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا چەند گۆڕانكارییەك لە پێكهاتەی حكومەتەكەی ئەنجامبدات و لە چوارچێوەیدا پۆستی وەزارەتی پەروەردەی بە كەسێكی كورد بەخشی.

بەپێی بڕیارەكە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جافین ویلیامسۆن، وەزیری پەروەردەی لە پۆستەكەی دورخستنەوە نەدیم زەهاوی بەڕەچەلەك كوردی لە شوێنەكەی دانا.

زەهاوی پێشتر پۆستی وەزیری دابینكردنی ڤاكسینی لە كابینەی حكومەتدا هەبوو.

هەر بەپێی بڕیارە نوێیەكە ڕۆبەرت باكلاند لە پۆستی وەزیری داد دوورخرایەوە و دۆمینیك ڕاب لەجێی ئەو لەو پۆستەدا دیاریكرا. گۆڕانكاری و دورخستنەوە چەندین پۆستی وەزاری دیكەی گرتەوە.

هەروەها لیز ترۆس وەك وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەجێی دۆمینیك ڕاب دەستبەكاربوو.

نەدیم زەهاوی كێیە؟

نەدیم زەهاوی لە ساڵی 1967 لە بەغداد باوكێكی كورد لەدایكبووە، لە ساڵی 1976 كە نەدیم لە تەمەنی 9 ساڵیدا دەبێت لەگەڵ خێزانەكەی كۆچدەكەن بەرەو وڵاتی بەریتانیا، لە لەندەن نیشتەجێدەبن، نەدیم لەوێ لە خوێندنگەی (ئیبستۆك) دەست بە خوێندن دەكات، پاشان، دەچێتە زانكۆ و بڕوانامەی ئەندازیاری كیمیایی لە زانكۆی لەندەن بەدەستدەهێنێت.

لەدوای تەواوكردنی خوێندن زەهاوی دەستی بە كاركردن كردووە، لەگەڵ ستیڤن شێكسپیەر، یەكێك لە هاوڕێكانی لە ساڵی 2000 كۆمپانیای “یۆگۆڤ” ی نێودەوڵەتیان دامەزراندووە كە لە بواری گەڕانی بازاڕەكان لە ئینتەرنێت، زەهاوی لە ساڵی 2005 بۆ 2010 بەڕێوەبەری بووە، دواتر بەهۆی تێكەڵبوونی بە كاری سیاسی و خۆپاڵاوتنی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا وازی لە بەڕێوەبردنی یۆگۆڤ هێناوە.

نەدیم لەسەر پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دووجار بووەتە ئەندام پەرلەمان و جارێک لە ساڵی 2010 تا کۆتایی ساڵی 2014 و لە ساڵی 2015 بۆ 2017.

نەدیم زەهاوی تائێستا چەندینجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە و لەکاتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمیش جارێک لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەیەك لە دینارتە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن كاندیدێك بەهۆی كڕینی كارتی دەنگدان دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share