كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكانی دەنگدانی دیاریكرد

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕی ئەو پارەیەی دیاریکرد، کە وەکو پاداشت دەدرێتە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا بڕیاردرا بڕی 150 هەزار دینار و سوپاسنامەیەكی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەدرێتە کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەتایبەت ئەوانەی فەرمانبەری حکومەتن”.

هەروەها بڕی 250 هەزار دینار دەدرێتە ئەو دەرچووانەی زانکۆ و پەیمانگەکان، کە دانەمەزراون و دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە.

بابەتی پێشتر

لە ئێران بەشوودانی منداڵانی خوار 13 ساڵ زیادیکردووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران: نزیکەی 90%ی داهات بۆ موچە دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە. عەلی زوبەیدی…
Total
0
Share