کومان لە بەرشلۆنە دووردەخرێتەوە؟

شکستی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن، دەرگای بەڕووی ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ڕۆناڵد کوماندا کردووەتەوە.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەنووسانی بەشدار لە بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ”، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان بەرشلۆنە و بایرن میونشن، ڕۆناڵد کومان چاوی بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەوتووە، کۆبوونەوەی نێوان جەمسەرەکان ساردوسڕی پێوەدیاربووە.

هەندێک لەو ڕۆژنامەنووسانە ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی کومان کردووە، هۆکارەکەش بۆ داتا خراپەکانی دەگەڕێننەوە، هاوکات لەگەڵ جیاوازیی بیروڕاکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتا دەربارەی پلانی یاریکردنی بارسا.

کومان بەردەوامە لە یاریکردن بە پلانی (3-5-2)، لەبەرامبەردا لاپۆرتا (4-3-3)ی بەلاوە پەسەندە.

بەپێی داتاکان، کومان لەسەدا 62ی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا براوەبووە، لەکۆی 58 یاری 36 بردنەوە و 10 یەکسانبوون و 12 دۆڕاندنی تۆمارکردووە، پێکهاتەکەی 129 گۆڵیان تۆمارکردووە و 65 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بەرامبەر ئەو داتا و ڕیکۆردانە، چەند خالێک هەن کە ڕێگری لە دوورخستنەوەی دەکەن، یەکێک لەو هۆکارانە لاوازبوونی پێکهاتەی بارسایە بەهۆی ماڵئاواییکردنی مێسی و ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی یانەکە بووەتەوە، لەهەمانکاتدا جێگرەوەکانی ئەو ڕاهێنەرە، واتا ئەو ڕاهێنەرانەی بێکارن بۆ یانەکە گونجاونین.

بابەتی پێشتر

چاوەڕواننەکراو.. ئەڵمانیا لە خشتەی پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1دا نییە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: دەلتا کۆتا گۆڕاوی کۆرۆنا نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share