هالاند بڕیاری کۆتایی دەدات و سیتی و ڕیاڵ پێش بەرشلۆنە کەوتوون

ئەستێرەی نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند بەم نزیکانە لەبارەی داهاتوویەوە بڕیاردەدات، تاوەکو ئێستا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی نزیکترینن لە گواستنەوەیەوە.

تۆڕی “ئەتلەتیک” ئاشکرایکردووە، هالاند بە هاوکاریی مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیار لە داهاتووی دەدات، ماوەی بڕیاردانیشیان لە دوو هەفتە تێپەڕناکات.

ئەو یانانەش کە نزیکترینن لە گواستنەوەیەوە، یانەکانی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدریدن، بەوپێیەی دوو یانەی ناوبراو ئامادەییان دەربڕیوە تێچووی گرێبەستەکەی پێشکەشبکەن کە 200 ملیۆن یورۆیە بە مووچەی ساڵانەیەوە بۆ ماوەی چوار وەرز.

لەلایەکی دیکەوە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە پەیوەندی بە هێرشبەرەکەوە کردووە، یانە کەتەلۆنییەکەش یەکێکلە لە خوازیارەکانی هالاند و بەدوور نەزانراوە ئیدارەی لاپۆرتا سەرکەوتووبن لە گۆڕینی ئاڕاستەی لە مانچستەر و مەدریدەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک پڵەس: ئێمە بەرپرسیار نین لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

بابەتی دواتر

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەك بۆ كەمپەسی خانەقین دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی دیکە سزای چێڵسی-دا

کۆمپانیای هیوندای کۆری، گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی هەڵوەشاندەوە. بەهۆی پاڵپشتیکردنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆمان…
Total
0
Share