ڕۆناڵدۆ بەنیازە تا تەمەنی چەند ساڵی یارییبكات؟

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پێیوایە دەتوانێت تا تەمەنی 42 ساڵی لە یارییكردن بەردەوام بیت.

لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ئاژانسی ئی ئێس پی ئێن ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند: “دڵخۆشم و دەمەوێت لە یارییكردن بەردەوام بم، هەتا چێژ لە یارییكردن ببینم وازناهێنم و دەتوانم تا تەمەنی 40 بۆ 42 ساڵی یارییبكەم.”

وتیشی: “ناتوانم بڵێم خۆم وەك 25 ساڵ دەبینم، بەڵام سەرەڕای ئەوەی گەیشتومەتە سەرو 30 ساڵ لەگەڵ ئەوەشدا بە باشی ئاگام لە جەستەی خۆم بووە.”

ڕۆناڵدۆ جەختی لەوە كردەوە كە بەم دواییە چەند توێژینەوەیەكی خوێندۆتەوە لەسەر بەهێزكردنی جەستە و خۆ گونجاندن لەگەڵ دۆخە جیاوازەكاندا كە ئەوەش وا دەكات ماوەیەكی زیاتر لە یارییكردندا بیهێڵێتەوە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت: “لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا فێری ئەوە بووم كە دوای تەمەنی 33 ساڵی ئەگەر بە باشی گرنگی بە جەستەت بدەیت و چاودێری بكەیت وەك خۆی دەمێنێتەوە، تەنها پێویستە لە ڕووی دەروونییەوە بۆ ڕكابەرییەكان ئامادەبیت.”

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێکی مەریوانی لەڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕوبارێکدا خنکان

بابەتی دواتر

مێسی بۆ یارییكردن ئامادە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share