چاوەڕواننەکراو.. ئەڵمانیا لە خشتەی پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1دا نییە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پاڵەوانێتیی جیهان بۆ فۆرمولا 1، ستیفانۆ دۆمینیکالی ئاشکرایکردووە، کە ئەڵمانیا لە خشتەی پێشکڕکێکانی ساڵی 2022دا نییە.

ئەڵمانیا خاوەنی دوو گۆڕەپانی پێشبڕکێی ناودارە لەنمونەکانی گۆڕەپانی هۆکنهایم و نۆربێرگەرینگ، بەڵام وەرزی 2021 تەنها گۆڕەپانی نۆرەبگرینگ پێشبڕکێکانی لەخۆگرت، لە بەرامبەردا گۆڕەپانی هۆکنهایم هیچ پێشبڕکێیەکی تیادا ئەنجامنەدرا.

لەو بارەیەوە دۆمینیکالی بە ڕۆژنامەی سپۆرت بێلدی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “پێموابێت ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیی جیهان متمانەی تەواویان بەخۆیان نییە لەبارەی پێشبڕکێکانەوە، پێناچێت گۆڕەپانەکانی ئەڵمانیا لەنێو خشتەی پێشبڕکێکاندا بن”.

لەسەر ئاستی تیمە بەشدارەکان، تیمی مێرسیدس وەک نوێنەری ئەڵمانیا بوونی هەیە، هەروەها لەسەر ئاستی شۆفێران سباستیان ڤیتێڵ وەک شۆفێری تیمی ئەستۆن مارتن، میک شوماخەر کوڕی مایکڵ شوماخەر وەک شۆفێری تیمی فێراری بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بە داتا

بابەتی دواتر

کومان لە بەرشلۆنە دووردەخرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ عێراق یاریی هەیە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.…
Total
0
Share