پارێزەرێكی کەیسی زیندانیكراوانی بادینان ڕایگەیاند، سبەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت و بەهۆی ئەوەی هیچ تاوانێکیان لەئەستۆ نییە، چاوەڕێدەکرێت سبەی بڕیاری ئازادکردنیان دەربچێت.
ئاسۆ هاشم، ئەندامی تیمی پارێزەرانی زیندانیكراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەی دادگاییكردنی هەریەكە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە ماددەی 1/ یەكەم لە یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2003 دادگاییدەكرێن.
ئەو تۆمەتەی پێی دادگاییدەكرێن، تێكدانی ئارامیی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ تاوانێکیان لەئەستۆ نییە چاوەڕێدەکرێت سبەینێ بڕیاری ئازادکردنیان دەربچێت ئەگەر دانیشتنەكە دوانەخرێت”.
ئەو پارێزەرە دەربارەی هۆكاری دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادینان، پێشیوایە، “ئەگەر هۆكارەكان یاسایی بن ئاساییە، بەڵام ئەمەی ئێستا دەكرێت دەستی دەستیپێكردنە”.
تا ئێستا 16 زیندانیكراوی بادینان دۆسیەكانیان لە ئاسایشەوە براونەتە دادگا بەڵام دانیشتنی دادگاییكردنی بەشێكیان بەهۆی گۆڕینی لیژنەی دادوەرییەوە دواخراوە.