پێشمەرگە و سوپا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

بۆ پاککردنەوە و كێوماڵكردنی ئەو ناوچانەیە لە پاشماوەکانی داعش

هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی میحوەری شەشی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی عێراق و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجامدەدرێت بۆ پاککردنەوە و كێوماڵكردنی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئاماژەشدەدات، “ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لەهەر پێشهاتێکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share