هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسیی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، که‌ریم بنزیمه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌شکرد.
“بێنز” توانی “هاتریک” به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌کانی ڤیگۆ تۆماربکات، سه‌رنجی میدیاکانی ئه‌وروپای به‌لای خۆیدا ڕاکێشا، له‌م باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس”ی ئیسپانی نووسیویه‌تی: بنزیمه سێ ڕیکۆردی تۆقێنه‌ری تۆمارکرد، که په‌یامن بۆ سه‌رجه‌م ڕکابه‌رانی ڕیاڵ مه‌درید له خوله ناوخۆیی و ئه‌وروپییه‌کان.
https://streamable.com/upca7j
ڕیکۆرده‌کان کامانه بوون؟
به‌هۆی تۆمارکردنی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ، که‌ریمی فه‌ره‌نسی ئه‌م ڕیکۆردانه‌ی تۆمارکرد:
- به تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگای گرته‌وه، گۆڵێک پێش ڤینیسیۆز جونیۆر و میکێل ئۆیارزابال که‌وت.
- سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی خوله‌کانی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی هێرشبه‌ری بوروسیا دۆرتمۆند هاوتابووه‌وه، ته‌نها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبه‌ری بایرن میونشن پێشیکه‌وتووه به تۆمارکردنی شه‌ش گۆڵ.
- بووه دووه‌م یاریزان له‌مێژووی ڕیاڵ مه‌درید، که له چوار هه‌فته‌ی لالیگا به‌شداری له تۆمارکردنی نۆ گۆڵدا کردووه (پێنج گۆڵی تۆمارکردووه و چوار گۆڵی ڕه‌خساندووه)، ئه‌م ڕیکۆرده له وه‌رزی 2014-2015 له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه تۆمارکراوه و تاوه‌کو ئێستا هیچ یاریزانێکی دیکه‌ی شاهانه نه‌یتوانیوه بیشکێنێت.