چێڵسی ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ دۆرتمۆند بکات

چێڵسی ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامبدات

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری نوێی یانەی چێڵسی سەرجەم بژاردەکان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند تاقیدەکاتەوە و ئامادەشە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی لەسەروبەندی ئەو یانانەن کە خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نیشانداوە و پێشەنگییان لە یانە داواکارەکانی دیکە گرتووە.

بۆ هاوتاکردنەوەی تەرازوی هێز و وەرگرتنەوەی پێشەنگی لە یانەکانی دیکە، ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر خواست و ڕەزامەندی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر ئامادەییان نیشانداوە بەهەردوو شێوازی کاش و ئاڵوگۆڕ لەبارەی هالاندەوە دانوستاندن لەگەڵ ڤیستیڤالیەکان بکەن.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، نرخی هالاند بە 180 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و نرخەکە وا دەکات هەندێک لە یانەکان بکشێنەوە، بەڵام ئیدارەی بلوزی لەندەن لە هەوڵدان بە شێوازی خواستن بەرانبەر تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری ئەڵمانی گرێبەستەکە بگەیەننە ئەنجام.

ڤێرنەر هاوینی 2020 بەبڕی 54 ملیۆن یورۆ لە یانەی لایپزیکی ئەڵمانیەوە ڕوویکردە چێڵسی، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی گرنگی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە، بەڵام نەیتوانیوە لەم وەرزەدا ڕەزامەندی ئیدارەی و ڕاهێنەری نوێی چێڵسی بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بگات بە چەند عێراق پێویستی بە قەرز نابێت؟

بابەتی دواتر

پژاك: دوو هەڤاڵمان لەلایەن ئێرانەوە لە پێنجوێن شەهیدكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونشنگلادباخ شاختاری تێکشکاند و ئه‌تله‌تیکۆ به‌ یه‌ک خاڵ له‌ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share