فەرمی.. گاڤی بۆ لیستی ملیارییەکان

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستی پابلۆ گاڤی بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە نوێکردەوە (تاوەکو 2026).

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، ئیدارەی بارسا لەگەڵ گاڤی تەمەن 18 ساڵ ڕێککەوتنی پێشوەختەی کردووە، بەفەرمی گرێبەستی نێوانیان تاوەکو 2026 بە مەرج و پاداشتی باشترەوە نوێکراوەتەوە.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی گرێبەستەکە بەرزکردنەوەی نرخی شکاندنیەتی بۆ ملیارێک یورۆ، ئەو نرخەش بە هیچ یانەیەک دابین ناکرێت، بەو واتایەی یاریزانەکە تاوەکو 2026 ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکات.

گاڤی دەرچووی ئەکادیمیای ڕیاڵ بیتیسە، لە ساڵی 2015وە بۆ پێکهاتەکانی بارسا یاری دەکات، تاوەکو ئێستا 54 یاری بۆ پێکهاتەی یەکەم کردووە، دوو گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە بۆ دێربیی مەدرید ئامادە دەبێت؟

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن كۆڵان بە كۆڵان بۆ تۆماركردنی ناوی دەنگدەران دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share