(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە یەکسانبوون و لە پلەی دووەمدا ماڵئاوایی لە 2020 کرد

ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ساڵی 2020 دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکسانبوونی بەرانبەر ئیڵچی تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ بووە میوانی یانەی ئیڵچی و یاری نێوانیان بە ئەنجامی  یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی مێرەنگی گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 20 لوکا مۆدریچ گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی زێدان هێرشەکانیان چڕتر کرد، بەڵام  ئەوەی ڕوویدا چاوەڕواننەکراوبوو و لە خولەکی 52 فیدیڵ شاڤێز بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی بۆ ئیڵچی تۆمارکرد.

https://streamable.com/yh89zt

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا یاریزانانی لۆس بلانکۆس هەوڵی بێوچانیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشەنگی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (33) خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانی لالیگا و جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید ماڵئاواییان لە ساڵی 2020 کرد.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ڕاپۆرتی ساڵانەی چاودێریی ڕەوشی مافی مرۆڤ بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share