کونسوڵخانەی فەڕەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر، لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووتری سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ڕایگەیاند، “ئەوە دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی فەڕەنسادا ئاماژە بەوەکراوە، “فەڕەنسا حکومەتی هەرێم دڵنیادەکاتەوە کە هاوسۆزی و پشتیوانیی بەردەوامدەبێت و هیوادارین هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەبێت”.

داواشدەکات، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو هێرشانە و سەقامگیریی زیاتر پێویستە هەماهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەتەكانی هەرێم و بەغداد هەبێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندیی ئاسایشی هەموو عێراق.

دوای هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، داوای دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە و هەماهەنگی زیاتری نێوان بەغداد و هەرێم دەکەن، بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشی هاوشێوە لە عێراق بەگشتی.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک گۆریلای باخچەیەکی ئاژەڵان لە ئەمریکا توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

ساختەكارییەكی گەورە لە دزینی مووچەی "شەهیدان" لە عێراقدا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share